ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری و دوو چالاكی مافی ژنان به ناوه‌كانی نه‌سرین ستووده و سدیقه وه‌سمه‌قی له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیاد داوایان له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كرد سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
نه‌سرین ستووده و سدیقه وه‌سمه‌قی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له به‌یاننامه‌كانیاندا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕه‌وه‌ندی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره ڕایانگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر كه‌سانێك كه خزمه‌تیان به ئینسانیه‌ت كردووه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤه و ئه‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه. واژۆكارانی ئه‌و دوو به‌یاننامه هه‌روه‌ها هۆشداریان دا كه جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای ڕه‌هه‌نده یاسایی و ئاكامه قورسه‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كڕیزی جه‌ماوه‌ر داده‌نێت و نائه‌منی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگا په‌ره پێ ئه‌دات.