11
دوانیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی شێرزاد نامداری له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
شێرزاد نامداری خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی بێعسه‌تی سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو پیشه‌ی فرۆشتنی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێله و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.