ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، سۆپای عێراق به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده سه‌ر جووتیارانی كورد له گوندی شه‌ناغه‌ی سه‌رگه‌ڕان و هه‌وڵی دا ڕێگه له كێڵانی زه‌وییه‌كانیان بگرێت.
هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق لەكاتێكدایە كه پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته به تازه‌یی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عسی بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وی جووتیارانی كورد هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، جووتیاران له‌سه‌ر كێڵانی زه‌ویه‌كانیان سوورن و ڕووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه سیاسه‌تی تعریب به‌دوای ڕووخانی ڕژیمی به‌عس له عێراق درێژه‌ی هه‌یه و جووتیارانی كورد ده‌ڵێن: سوپای عێراق ده‌یه‌وێت گونده كوردنشینه‌كان چۆڵ و عه‌ره‌ب هاورده بكات.