7
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، دوو ژن به ناوه‌كانی ئاستی چۆغه‌ر و سه‌عاده‌ت بایه‌زیدی، داپیره و دایكی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی فه‌رزین تووت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و وێڕای تێكدانی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ، “ئاستی چۆغه‌ر“ی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و سه‌عاده‌ت بایه‌زیدیان داوه‌ته به‌ر لێدان به جۆرێك كه، شه‌ش ددانی خاتوو سه‌عاده‌ت شكاوه و ڕوومه‌تی خاتوو ئاستی شین بووه‌ته‌وه.