10
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، ئه‌فشین حسێن په‌ناهی، برای نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو، له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ئه‌فشین حسێن په‌ناهی، ڕۆژی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزرا. قازی په‌روه‌نده بۆ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه وه‌سیقه‌ی پێنج ملیاردی دیاری كردووه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه بارمته‌كه‌ی بۆ دابین بكه‌ن و ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی سنه ڕاگوێزراوه.