به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌نوه‌ر چالشی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی “لۆرزینێ“ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ، به‌هۆی نه‌خۆشی له زیندانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ هه‌تاوی، ئەنوەر چالشی هاوکات لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “کامیل جەباروەند” خەڵکی گوندی “چریک ئاوا” و “مووسا ئاڵۆسی” خەڵگی گوندی “وەڵندە“ی سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزران. ئەنوەر دواتر بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی ئەندامیەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و مو‌سا ئاڵۆسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئه‌نوه‌ر چالشی له زیندان دا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه بوو به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان و ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كرد تاكوو دۆخی ته‌ندرووستی به ته‌واوی تێك چوو و گیانی له‌ده‌ست دا.