6
كامران ساختمانگه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه پاش ١٤ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
كامران ساختمانگه‌ر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان له شه‌قامی جامی سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتریش به هۆی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه. جه‌له‌سه‌ی پێشووی دادگاییكردنی كامران ساختمانگه‌ر له لقی ١٠٩ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی سنه به‌ڕێوه چووه و ناوبراو سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “بۆختان كردن بۆ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی” به‌رگری له خۆی كردووه.