7
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بەكارهێنانی توندووتیژی و هەڕەشەكردن، ڕێگه‌ی له بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی لە پاركی میللەتی ئه‌و شاره گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و مه‌راسیمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی– هونه‌ری ڤه‌ژین ڕێك خرا‌وه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی گرتووه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته نایاساییه، چالاكانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی مه‌ریوان تراكت، پۆستێر و شیرینیان له نێو دانیشتووانی شاری مه‌ریوان بڵاو كرده‌ووته‌وه و به‌و شێوه ڕێزیان له ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی گرتووه.