7
له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی موعه‌لیمان له‌ئێران، “ئه‌بۆلفه‌زل خۆران” مه‌عه‌لیمی خه‌ڵكی ئه‌راك، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌راك كرا.
ناوبراو به تۆمه‌تی به‌رزڕاگرتنی یادی “مێهرشاد شه‌هیدی” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاسووعا له ئێران، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام“، حوكمی ٣ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌و چالاكوانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌راك كراوه و له به‌ندی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕائه‌گیردرێت، كه ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی یاسای جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان به پێی تاوانه‌كانیانه.