9
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كارمه‌ندانی زانكۆی زانسته پزشكیه‌كانی ئیرانشه‌هر دژ به پێنه‌دانی كارانه و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كارمه‌ندان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌موو زانكۆكانی دیكه حه‌قده‌ست، كارانه، نه‌ورۆزانه و مه‌زایا، به ڕۆژ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له زانكۆی زانسته پزشكیه‌كانی ئیرانشه‌هر بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوو مانگه كارانه‌یان پێ نه‌دراوه و هه‌روه‌ها به‌رپرسان ده‌یانه‌وێت به پێی ئاستی كارانه‌ی پێشوو كارانه‌كانیان پێ بده‌ن. ناڕازیان خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، پێدانی كارانه و مه‌زایای به ڕۆژ و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.