8
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢ و ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كرماشان و دێهلۆڕان له دوو مه‌راسیمی جیاوازدا ڕێزیان له ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی گرت.
له‌و ڕێوڕهسمانانهدا نووسه‌ران، شاعیران و چالاكانی مه‌ده‌نی به‌شدار بوون و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی بایه‌خ دان به زمانی دایكی كرده‌وه و ڕوو له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: په‌روه‌رده به زمانی دایكی نه‌ك هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی وڵات، به‌ڵكوو زامنی گه‌شه‌كردنی وڵات له بواری ئه‌منیه‌ت، ئابووری بو فه‌رهه‌نگییه. هه‌روه‌ها منداڵانی چاوگه‌شی كرماشان و دێهلۆڕان له‌و مه‌راسیمانه‌دا به له‌به‌ركردنی جلی كوردی و خوێندنی سروود به زمانی كوردی، حه‌ز و خۆشه‌ویستی خۆیان به‌رانبه‌ر به زمانی دایكی نیشان داوه.