ده‌وڵه‌تی مه‌سعوود پزیشكیان چه‌ند ملیارد دۆلاری بۆ ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ته‌بلیغاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له خراپترین دۆخی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، شه‌پۆلێك له گرانی هه‌موو كه‌لووپه‌له زه‌روورییه‌كانی ژیانی گرتووه‌ته‌وه و ئێستا به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا جل و به‌رگ، گۆشت، سێ‌و زه‌مینی، سه‌وزه و میوه به شیوه‌ی قیستی وه‌ر ده‌گرن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه باس له ریزی دوور و درێژی كڕینی قاچی مریشك و ئێسقانی نێو قه‌ساوبییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت بوون و نه‌خۆشی له نێویاندا بڵاو بووه‌ته‌وه. نه‌بوونی داهات و گرانی ده‌رمان، كێشه‌ی خه‌ڵكی چه‌ند هێنده سه‌خت تر كردووه و زیاتر له ٥٠ له سه‌دی خه‌ڵك توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه.