7
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی سه‌ڵماس، مادده‌ی هۆشبه‌ر به نرخێكی زۆر گران له نێو به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی له زیندانی سه‌ڵماس و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌و زیندانه ڕه‌وه‌ندێكی ئاساییه و چالاكانی مافی مرۆڤ باس له گه‌نده‌ڵی سیستماتیك له‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌كه‌ن. مێهرعه‌لی فه‌رهه‌نگ و ئیسماعیل قولی زاده دوو به‌رپرسی باڵای ئه‌و زیندانه ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كییان له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان هه‌یه و به شێوه‌ی سیستماتیك مادده‌ی هۆشبه‌ر به نرخێكی گران له نێو به‌ندكراوان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.