ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، فه‌رهاد مه‌حموودی، برای فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سه‌قز، فه‌رهاد مه‌حموودی به “تێكدانی ئاسایشی گشتی“، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه و ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه‌کان بناسێنێت. سازكردنی په‌روه‌نده بۆ ئه‌و هاووڵاتیه دادخوازه له حاڵێكدایه كه ناوبراو به‌هۆی گوشاره‌كانی ڕژیم له وڵات چووه‌ته ده‌ره‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا نووسیویه: گوشار، هه‌ڕه‌شه و په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی ڕژیم به واتای ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان ده‌ترسێت و ئه‌و ڕێگایه‌ی گرتوومانه‌ته به‌ر ڕێگایه‌كی درووسته.