9
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ٧ شارومه‌ند له شارستانی تیكاب و شه‌ش هاووڵاتی له شاری مهاباد به‌هۆی گازگرتوویی ژاراوی بون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له خانووی دانیشتوویه‌كی خه‌ڵكی گوندی ئه‌حمه‌دئاوای تیكاب، ٧ كه‌س ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی هاوشێوه له شاری مهاباد، چوار منداڵ و دوو ژن به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و بۆ به‌شی ئۆرژانسی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزراون.