10
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی ونبووانی باكووری كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له چه‌ند شاری توركیا دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ونبووانی سیاسی له شاره‌كانی جووله‌مێرگ، ئێلح و ئامه‌د بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م دادگاكانی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی نه‌خۆش له زیندانه‌كانی ئێزمیر، ئانكارا و ئێستانبوول به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و سێ شاره خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ندكراوانی نه‌خۆش به ده‌رمان بوون.