11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، خوێندكارانی شۆڕشگێڕی ئێران له زانكۆكانی تاران، به‌هه‌شتی، ئیسفه‌هان و ئازاد به بڵاوكردنی تراكت سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تیان به توندی مه‌حكووم كرد.
خوێندكارانی شۆڕشگێڕ له تراكته‌كانیان دا كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی و دابین نه‌كردنی ئه‌منیه‌تیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تی كردنی زانكۆ و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی بوون. به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازی كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیار بووه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خوێندكاران له چه‌ند زانكۆی ئێران خۆپێشاندان بكه‌ن.