چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له ڕاگه‌یاندنێكدا داوایان له هه‌موو ئازادیخوازان كرد ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی گیانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له په‌تی سێداره، به‌شداری گه‌رده‌لوولی تویته‌ری بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ڕۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر ٢١ به كاتی ئێران و ١٨ و ٣٠ خولهك به كاتی ئورووپای ناوه‌ندی گه‌رده‌لوولی تویته‌ری بۆ ڕزگاركردنی گیانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له په‌تی سێداره ده‌ست پێده‌كات. چالاكانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند: له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا كۆماری ئیسلامی به لانیكه‌م ٩٤١ كه‌سی له‌سێداره داوه و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت كۆتایی به حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدام بێنین ئه‌بێ یه‌كگرتووانه به‌شداری له كه‌مپه‌ینه‌كانی دژ به سێداره بكه‌ین.