8
ڕۆژی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، ئه‌نوه‌ر ڕه‌مه‌زانپور شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نوه‌ر ڕه‌مه‌زانپور چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی شاری مهاباد و پارێزگای ورمێ‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه. كه‌س و كاری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌نوه‌رن و داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕوون بێته‌وه.