9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست جاده‌ی نێوان عه‌ربه‌ت بۆ سلێمانیان داخست.
جاده‌ی عه‌ربه‌ت بۆ سلێمانی جاده‌یه‌كی تڕانزیتییه و ناڕازیان به داخستنی ئه‌و ڕێگایه ئیجازه‌ی هاتووچۆیان به تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی نه‌داوه خۆیان بگه‌یننه سنووری باشماخ. مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستیان له‌و چالاكییه ئه‌وه بووه كه به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌ینن كه سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ئه‌بێ بۆ خزمه‌ت كردن به خه‌ڵك ته‌رخان بكرێت نه‌ك گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداران پڕ كات و خه‌ڵك له هه‌ژاری دا بژین.