8
به پێی هه‌واڵه‌كان، به هۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچه‌ی “عه‌ین عیسای” ڕۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه، ٤١ هه‌زار كه‌س له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش ماون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاوی “عه‌ین عیسا“، ٦٥ گوندی ئه‌و ناچه‌یه به هۆی هێرشی ڕاسته‌وخۆی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر وێستگه و دێپۆكانی ئاوی خواردنه‌وه و هه‌روها وێستگه‌كانی وزه، له كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش كراون. به هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان، هێشتا ده‌رفه‌تی چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه له ئارادا نییه و خه‌ڵك به ناچاری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پیس به كار دێنن، كه ئه‌مه‌ش له سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه كاریگه‌ری ئه‌بێت.