6
ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “نادر سه‌یفی” چالاكی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسووڕاوی سیاسی خه‌ڵكی شاری دێهلۆران و دانیشتووی ئه‌ندیمشك، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٧، به هۆی چالاكیه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زانكۆی تاران له خوێندن بێبه‌ش كرا و له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند جار به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌رفه‌تی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان پێ نه‌داوه و هه‌روه‌ها به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و به‌ندكراوه بۆ به‌ندیخانه‌یه‌ك له تاران ڕائه‌گوێزن.