7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئادانا، مێرسین و ڕۆحا دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی به‌رخۆدان ژیانه‌یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان له نوێترین كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی دا شاره‌داری شاری كاغزمان كه سه‌ر به حیزبی ده‌م پارتییه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه و له جێگه‌ی قه‌یوومی داناوه. ئه‌و كرده‌وه‌یه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێناوه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له چه‌ند شار ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.