2
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی كارخانه قه‌ندی شاباد به ناوی “نادر مورادی“، به هۆی ده‌ركردنی له سه‌ر كاره‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی ئاماره فره‌مییه‌كان ساڵانه له ئێران ٧ هه‌زار و ٦٠٣ كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن، كه به ڕێژه‌ی ٣٠ له سه‌د، كرێكاران به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان، له هه‌موو چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتر ڕوو له خۆكوژی ده‌كه‌ن.