5
لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٥ و ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران و “سەڵواتئاوا“ی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کران.
بە پێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتێکی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی “فەرزاد حەمیدی” کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو، پاش مانگێک بە دانانی بارمتە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا. هەروەها بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی گوندی “سەڵوات ئاوا“، کە ڕێکەوتی ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی ئازاد کرا.