6
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، دانیشتوانی شاری وان لە باکووری کوردستان دژ بە دانانی قەیوم لە سەر شارەداریەکان و دەستبەسەر کردنی شارەدارە بژاردەکانی خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.
ناڕازیان بە وتنەوەی درووشمی “کوردستان گۆڕستانی فاشیستان“، “قەیوم دەڕوات بەڵام خەڵک دەمێنێتەوە“، ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیایان بە توندی شەرمەزار کرد و خوازیاری چوونە دەرەوەی بەکرێگیراوانی تورکیا لە کوردستان بوون. لە بەردەوامی خۆپێشاندانەکەدا هاوسەرۆکەکانی “دەم پارتی” چەند وتەیەکیان ئاراستەی بەشداربووان کرد و خوازیاری بێدەنگ نەبوونی خەڵک لە بەرامبەر دەستبەسەر کردنی هاوسەرۆکەکانی شارەوانیەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بوون.