زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و نامه‌یه ڕه‌نجنامه‌ی من له ماوه‌ی ١٧ ساڵی ڕابردووه و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌م یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌نگ له به‌رانبه‌ر سێداره، زیندان، هه‌ژاری و ….هه‌تد بێده‌نگ نه‌بن.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له دایكبووی ساڵی ٦١ی هه‌تاوی له گوندی ده‌یم قشڵاقی سه‌ر به شارستانی ماكووه و ته‌نیا ژنی سیاسی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تا هه‌تایی له ئێرانه. ناوبراو له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٨٦ی هه‌تاویه‌وه زیندانی و به‌سه‌ختی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. زه‌ینه‌ب له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا چه‌ند جار جێگۆڕكێی پێ كراوه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.