ئامانج موسته‌فاپور، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد، له ڕۆژی هه‌ینی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣وه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و پێشێلكردنی مافه‌كانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و گیانی له مه‌ترسی دایه.
ئامانج موسته‌فاپور له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباده و له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ٢ی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌جاد دێهقانزاده به تۆمه‌تی “له‌ناوبردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی” به پێنج ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌مواڵی گشتی” به یه‌ك ساڵ و نیو زیندان، به تۆمه‌تی “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت: به یه‌ك ساڵ زیندان ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه كه پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزرا.