7
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز له‌سه‌ر مه‌زاری جه‌عفه‌ر فه‌ره‌جی كۆڵبه‌ر گیانبه‌ختكردوو كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
جه‌عفه‌ر فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له ماوه‌ی دوو ساڵ دا چوار بار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوو. دوایین جار و له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كرایه ئامانج و گیانی به‌خت كرد.