9
ڕۆژی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنێكی توركمه‌نی خه‌ڵكی گورگان به ناوی ئارزوو كه‌می، له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
ئارزوو كه‌می له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی دا ناچار به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ كرا. پاش سێ ساڵ به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی له هاوسه‌ركه‌ی جیابوووه و درێژه‌ی به خوێندن له زانكۆ دا. ئاره‌زوو پاش ٨ ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌ئموورێكی ئینتزامی به ناوی نه‌وید كیا ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا، كاتێك زانی هاوژینه‌كه‌ی ژنێكی دیكه‌ی سیغه كردووه داوای جیابوونه‌وه‌ی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.