8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی داڕمانی پردێكی نیوه‌كاره له یه‌كێك له ئۆتووبانه‌كانی كوره‌ی جنووبی، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كوره‌ی جنووبی له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: هۆكاری داڕمانی ئه‌و پرده هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. هه‌روه‌ها، ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌ش ئاماژه‌ی به خراپی دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان كردووه و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان له ئارادایه.