به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دیارده‌ی زبڵگه‌ردی و منداڵانی كار به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانی له نێو سه‌تڵی زبڵ دا به دوای پاشماوه دا ده‌گه‌ڕن بۆ پێنج ساڵ دابه‌زیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمانانه گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نیشان ئه‌دات كه چۆن كۆمه‌ڵگای تا ئاستی داڕمانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یاندووه. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم ڕایانگه‌یاند: پێشتر ڕێژه‌ی قوتابیانی كوڕی دووركه‌وتوو له خوێندن له كچان زۆرتر بووه، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌ی كچانی نه‌خوێنده‌وار هه‌ڵكشاوه و ئاماری هاوسه‌رگیری كچان له ته‌مه‌نی منداڵیش دا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. منداڵانێك كه ئه‌بێ له ئیمكاناتی ڕیفاهی، په‌روه‌رده و بێهداشت به‌هره‌مه‌ند بن سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه له سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی چه‌ند سه‌د ملیارد دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنان سه‌رف ده‌كات.