7
خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی هۆمای تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌ن دا كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داراییه تاڵانكراوهكانیان بۆ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی هۆما بوون و ڕایانگه‌یاند: سههامهكانی ئه‌و شیركه‌ت له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و خانه‌نشینكراوان له دۆخێكی سه‌خت ده‌ژین. به وته‌ی یه‌كێك له خانه‌نشینكراوان، بڕیاره هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی چابه‌هار له شیركه‌تی هۆما به هۆڵدینگی ئاتیه‌ی سه‌با، زیانی به ده هه‌زار كارمه‌ند و ١٣ هه‌زار خانه‌نشینكراو گه‌یاندووه.