11
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، خوابگای كچانه‌ی زانكۆی ئیلام ئاگری گرت و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان خوێندكارانی كچ ڕزگار بكه‌ن.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئیلام، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٠ خوێندكاری كچ كه له نێو ژووره‌كانی ئه‌و خوابگایه دا گیریان خواردبوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری خێراوه ڕزگار كراون و زیان به هیچ خوێندكارێك نه‌گه‌یشتووه.