ئه‌فشین حسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی دێولان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، پاش ٥٠ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا.
ئه‌فشین حسێن په‌ناهی له ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پێشینه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان هه‌یه و ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی نه‌ورۆز به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به هه‌شت ساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرا كه شه‌ش ساڵی بۆ جێبه‌جێ كرا. ئه‌فشین ساڵی ٩٠ی هه‌تاویش، به بیانووی به‌دواداچوون بۆ مه‌رگی گوماناوی برایه‌كی به ناو ئه‌شره‌ف حسێن په‌ناهی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان سزا درابوو