10
له ڕۆژانی ڕابردوودا، تازه بووكێكی خه‌ڵكی ئیزه به ناوی هاجر ئه‌حمه‌دی و ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی نیكشار به ناوی مینا هووتی به هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و ئیمكاناتی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاجر ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی گوندی ئهردهواتی سه‌ر به شارستانی ئیزه بووه و پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی، به‌هۆی نه‌بوونی ئامبۆڵانس و ئیمكاناتی پزیشكی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی نیكشاری به‌لووچستان به ناوی مینا هووتی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، پاش عه‌مه‌لیاتی سزاریه‌ن تووشی خونبه‌ربوون بووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پزیشكی بسپۆڕ گیانی له‌ده‌ست داوه.