دایه “مینا سوڵتانی زار‌ع” دایكی دادخوازی نه‌مر“شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی بۆكانه‌وه، حوكمی ٨ مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌و دایكه دادخوازه پاش كوشتنی كوڕه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، هه‌موو كات بۆ وه‌دیهاتنی عه‌داڵه‌ت دژ به كۆماری ئیسلامی و به‌كرێگیراوانی ڕاوه‌ستا، دواجار و له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش ٢١ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. “میلاد محه‌ممه‌دی” برای گیانبه‌ختكردوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی“، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له ماڵپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا ڕایگه‌یاند: حوكمه‌كه به بێ به‌شداری پارێزه‌رێك بۆ به‌رگری له‌و دایكه دادخوازه و زاره‌كی ڕاگه‌یندراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌ش به دایه مینا نه‌دراوه كه خۆی دیفاع له خۆی بکات.