ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له كاتی چاوپێكه‌وتنی هه‌یئه‌تێك له نوێنه‌رانی كورد له باكووری كوردستان، “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان” له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له پارتی كرێكارانی كوردستان” پ ك ك” كرد كه چه‌كدانێن و به گرتنی كۆنگره‌یه‌ك ئه‌و حیزبه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان” له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا باسی له دۆخی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌و هه‌ڵومه‌رجانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه كردووه و له كۆتاییدا به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته“پ ك ک”واز له خه‌باتی چه‌کداری بێنێت و به گرتنی كۆنگره‌یه‌ك خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. په‌یامی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاکانی جیهان و ناوچه‌که بووه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆری له‌سه‌ر کراووه.