ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ده به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و دیزڵ ئابادی كرماشان له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “میلاد مورادی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، “عه‌لی چشمه سفیدی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “محه‌ممه‌دی فه‌ره‌یدوونی“، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك سه‌باره‌ت به ناسناویان له به‌رده‌ستدا نییه، له زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ئێعدام كران. هاوكات ٧ به‌ندكراوی دیكه به ناسناوی “عه‌لیڕه‌زا به‌ساتی نیا” ته‌مه‌ن٢٣ساڵ، “سه‌جاد ئێقبالی گه‌راوه‌ند“، مسته‌فا هه‌ژیر“، “به‌همه‌ن هوشمه‌ند“، “موسه‌یب عه‌زیزی“، به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و زیندانیه‌كی دیكه به تۆمه‌تی هاوشێوه له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له سێداره دران.