6
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی١٤٠٣، “عیسا ئێبراهیم زاده” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی بۆ زیندانی نه‌قه‌ده بانگهێشت كرا.
ناوبراو پاش گیانله‌ده‌ستدانی “ئارێز” منداڵه‌كه‌ی، به هۆی پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، موره‌خه‌سیه‌كی پێنج ڕۆژه‌ی پێ درا. ئێستا سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ده‌رونی و جه‌سته‌یی، ئه‌و به‌ندكراوه له لایه‌ن زیندانی نه‌قه‌ده‌وه بانگهێشت كراوه و “عیسا” به ناچار خۆی ڕاده‌ستی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه له كاتی نه‌خۆشی منداڵه‌كه‌یدا، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه موره‌خه‌سی پێنه‌درا و ناوبراو نه‌یتوانی كاتی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی بێت.