8
ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ڕێوه‌ڕه‌سمی پێشوه‌ختی نه‌ورۆز له گوندی “سراوكام” و “پۆڵده‌شت“ی ماكۆ، به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیان به ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، لاوان و گه‌نجانی ئازادیخوازی كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه ئاگری ئه‌مساڵی نه‌ورۆزیان له گوندی “سراوكام” سه‌ر به شاری كامیاران و هه‌روه‌ها “پۆڵده‌شت“ی ماكۆ هه‌ڵكرد. به‌شدرابووان به له به‌ركردنی جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی و به شایی و هه‌ڵپه‌رکێ و هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی مه‌شخه‌ڵی ئازادی به‌روه پێشوازی به‌هاری سه‌ركه‌وتن چوون.