38
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كومیته‌ی ئیجرایی “پ ك ك” پارتی كرێكارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له وڵامی داخوازییه‌كه‌ی “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان” بۆ دانانی چه‌ك و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستاندا ڕاگه‌یندراوه كه داوای ئاشتی و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیك ده‌كه‌ن و تا كاتێك كه له لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه هێرش نه‌كرێته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه، ئاگربه‌ست به‌رده‌وام ئه‌بێت. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌رجی دانانی چه‌ك و كۆتایی هێنان به خه‌باتی “پ ك ك“، ئازادی “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان” و هه‌روه‌ها به‌شداری له كۆنگره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یه.