13
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “گۆزه‌ڕه‌ش“ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس به ناوی دیندار خه‌لیلی له كاتی كاركردن له وڵاتی توركیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دیندار خه‌لیلی به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه و به مه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیان ڕووی له وڵاتی توركیا كردووه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌ك دا به‌هۆی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ست داوه.