24
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری ئه‌و شاره كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه به ناوه‌كانی ته‌یێب چه‌تانی، لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی، ئێقباڵ شه‌بانی، خه‌بات دێهدار و جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی ڕۆژی ٨ی مارس بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.