15
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، تیرۆریستانی حكوومه‌ته‌كه‌ی جه‌ولانی هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌ی شه‌رڤانان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب و شه‌ڕێكی قورس ڕووی دا.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی ته‌حریر شام و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له چوار قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و پاش شه‌ڕێكی قورس، ١١ تیرۆریست كوژراون، شه‌شیان بریندار و به دیل گیراون، هه‌وروه‌ها چوار شه‌رڤان بریندار بوون و هه‌موو هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.