12
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی نه‌ورۆز، خه‌ڵكی شاری شنۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شایی و خۆشییان ده‌ربڕی، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر خه‌لک و تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ركوتگه‌رانی سپای پاسداران كاتێك نه‌یانتوانیوه بڵاوه به خه‌ڵك بكه‌ن، ته‌قه‌ی ئاسمانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه. خه‌ڵكی تۆڕه‌ی شاری شنۆش به‌رپرچی هێرشبه‌رانیان داوه‌ته‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و تێكهه‌ڵچوون ئیدامه‌ی بووه. به‌دوای هه‌ڵهاتنی هێزه‌كانی سپای پاسداران خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ درێژه‌یان به ڕێوڕه‌سمه‌كانیان داوه و له‌گه‌ڵ سه‌ما و خۆشی دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.