18
ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، شنۆ محەمەدی، شیروان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری، ئاریوان شاکری، مەحموود نادری، ئەسعەد باباکەرەمی، ئەحمەد ساعدی، سیروان حاتەمی و موستەفا هەژبەری به دانانی بارمته ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌و ٩ شارومه‌نده له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ڕابردوو هه‌ر یه‌كه‌و به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراون. شایانی باسه كه مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزی ١٤٠٤ وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت، به شێوه‌یه‌كی شكۆدار له شار و گونده‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چووه و به ده‌یان هاووڵاتی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.