بێهتاش سه‌ناعیها و مه‌ریم موقه‌ده‌م دوو ده‌رهێنه‌ری فیلمی “كه‌یكی دڵخوازی من” كه له چه‌ند فستیواڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به ٢٨ مانگ زیندان و ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.
بێهتاش سه‌ناعیها له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا نووسی: لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران خۆی و مه‌ریه‌م موقه‌ده‌می به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیروڕای گشتی” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٤ مانگ زیندان و ٢٠٠ ملیۆن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كردووه كه حوكمه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌علیق كراوه. ئه‌و دوو هونه‌رمه‌ده هاوڕێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی غوڵامڕه‌زا مووسه‌وی له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه دا به تۆمه‌تی “به‌رهه‌مهێنانی بابه‌تی نه‌شیاو” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٢٠٠ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌كانیان سزا دراون.