12
له ڕۆژانی ڕابردوود، دوو ژن له‌لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه له تاران و فاڕووج و ژنێك و دوو منداڵه‌كه‌ی له ئیلام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پیاوێكی خه‌ڵكی ئیلام هاوسه‌ر و دوو كوڕه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه و دواتر خۆكوژی كردووه. له شارستانی فاڕووج له خۆراسانی شومالی، پیاوێك به بیانووی كێشه‌ی خێزانی ژنه ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵه‌كه‌ی كوشتووه. هه‌روه‌ها له شاری تاران، پیاوێك له نێو خه‌ودا ژنه‌كه‌ی به چه‌كوش كوشتووه و دواتر داوای یارمه‌تی له براكه‌ی كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.