له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سیاسی و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، شاهڕوود، ئه‌لیگووده‌رز، قوم، قزلحه‌سا و گوناباد جێبه‌جێ كراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه سزای سێداره‌ی پێنج به‌ندكراوی سیاسی– عه‌قیده‌تی به ناوه‌كانی فه‌رهاد شاكری، عه‌بدۆلحه‌كیم گورگیچ، عه‌بدۆلڕه‌حمان گۆرگیچ، تاج محه‌ممه‌د خورماڵی و ماڵك عه‌لی فه‌دایی نه‌سه‌ب له زیندانی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كراوه. به‌یانی چوارشه‌ممه‌ش، سزای پێنج به‌ندكراوی دیكه له‌وانه سێ ژن له هه‌مان زیندان جێبه‌جێ كراوه كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: ئه‌میرئه‌حمه‌د سه‌نایی و محه‌ممه‌دڕه‌زا دامیده. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٨ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، قوم، شاهڕوود، گوناباد و ئه‌لیگووده‌رز له سێداره دراون كه ناسناوی حه‌وت كه‌سیان بریتیه له: غوڵامڕه‌زا په‌رداخته، سه‌میر قاسمی، به‌هرام هوداوه‌ندخانی، سالار ئه‌میرجه‌لالی، ئه‌بۆلفه‌زل كه‌ریمی، ئیسماعیل ده‌همه‌رده و شه‌هرام گوده‌رزی.